کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا:چەند ساڵێكە چاوەرێی ئەم ساتەین

.

10:56 AM - 04/05/2021

 پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەروبەروبونەوەی پاریس سان جێرمان كرد لەیاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ  ئەو راهێنەرە لەكۆنگرر رۆژنامەوانیەكە وتی: هەست بەشانازی دەكەم كە یەكەم جارە لەم قۆناغەین و هەوڵ دەدەین باشترین ئاست پێشكەش بكەین بۆ بردنەوەی یاریەكە   لەبارەی كێشەكانی لەقۆناغی پێش كۆتایی لەگەڵ بایرن میونشن وتی: یاریەكان جیاوازیان هەیە لەدوو یاری یەكەم لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆن شایستەی قۆناغی پێش كۆتایی نەبوین بەڵام لەسێیەم جاردا لەبەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید زۆر نزیك بوین   ئەمجارە لەبارودۆخێكی باشداین لەم وەرزە  و چەند ساڵێكەچاوەڕێی ئەم ساتەین   لەبارەی مەترسیەكانی یانە پاریسیەكە گواردیۆلا ئەوەی نەشاردەوە كە  ئەو یانەیە توانای ئەوەی هەیە ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی بدەن بەتایبەت كە خاوەن یاریزانی ئاست بەرز و راهێنەرێكی زۆر زیرەكن  لەكۆتایدا باسی لەبەشداری كردنی مباپێ كرد و وتی: هیوادارم بەشداری بكات لەپێناو تۆپی پێ و یاریەكەش ئەو و نەیمار ئاستی زۆر بەرز پێشكەش دەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە