کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شوێنی گەشتیاری جۆراوجۆر لەهەرێمی كوردستان هەیە

.

10:38 AM - 04/05/2021

3100 شوێنی گەشتیاری جۆراوجۆر لەهەرێمی كوردستان هەیە كە لەو ژمارەیە 2900 شوێنیان بنكەو شوێنی گەشتیارین و 200 تریان شوێنی كلتوری و شوێنەواری و هاوینەهەوارین .

لەوبارەیەوە نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستانی نوێی راگەیاند: شوێنە گەشتیاریەكان لەهەرێمی كوردستان بریتین لەهۆتێل و مۆتێل و ریستوڕانت و گوندی گەشتیاری و چێشتخانەی خواردنی خێرا كە لە 610 هۆتێل و 319 مۆتێل و 2118 رێستورانت و 52 گوندی گەشتیاری پێكدێن لەموتێل و هۆتێلەكانیش 60 هەزارو 913 قەڕەوێڵەو 23 هەزارو 597 ژوور هەیە.

وتیشی: لەئێستادا زیاتر لە 480 كۆمپانیای گەشتیاری لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون كە 95% یان گەشتیار دەبەنە وڵاتانی دەرەوەی هەرێم و 5% یان بەگرووپ گەشتیار دەهێننە هەرێم و ژمارەكەش لەگۆڕاندایەو لەكاتی هەر سەرپێچیەك لەلایەن كۆمپانیاكان بەرامبەر گەشتیاراندا بەتایبەتی لەدەرەوەی هەرێم ، بەڕێوەبەرایەتیەكانمان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكەن كە بریتین لەئاگاداركردنەوەی كۆمپانیاكە دواتر پێ بژاردنی بەبڕێك پارەو پاشانیش داخستن و وەرگرتنەوەی مۆڵەت لەكۆمپانیاكە كە بەپێی جۆری سەرپێچیەكە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت كە چەندینجار سزای كۆمپانیامانداوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە