کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای هندی دەدات

.

10:05 AM - 04/05/2021

 هەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی هۆشیاری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق رایگەیاندووە،  كەمبوەنەوەی ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا، چەندین هۆكاری هەیە لەوانە وەرگرتنی ڤاكسین، كە هۆكارێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی توشبوان، جگە لەوەش هۆشیاری لەناو هاوڵاتیاندا بەرزبووەتەوە و ئێستا زیاتر پەیوەستی رێنماییە خۆپارێزییەكان دەبن.
سەبارەت بەمەترسی ئەو كەسانەشی لە هیندستان گەڕاونەتەوە بۆ عیراق ، هەیسەم عوبێدی ئاشكرایكردووە، بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای هیندی لە عیراق مەترسییەكی گەورەیە ، كەرتی تەندروستی عیراق لە توانایدا نییە بەرەنگاری دۆخێكی سەختی لەو جۆرە ببێتەوە ، تەئكیدیشیكردەوە ، دەبێت ئەو كەسانەی لە هیندستانەوە دەگەڕێنەوە عیراق كەرەنتین بكرێن ، ناشبێت كەرەنتینەكە لەماڵەكانی خۆیاندا بێت بەڵكو پێویستە لە شوێنی تایبەت بۆ دوو هەفتە كەرەنتین بكرێن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە