کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیخوڕێكی گرووپی تیرۆریستی داعش لە كەركوك دەستگیر كرا

.

10:05 AM - 04/05/2021

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئۆپراسیۆنێكی هەواڵگری و بە بەپشت بەستن بە زانیاری ورد و بەدواداچوونێكی بەردەوام لەناوچەی زابی قەزای حەویجە، سەر بەپارێزگای كەركوك، كەسێكیان دەستگیركردووە وەك سیخوڕ كاریكردووە ، ئەركیشی گواستنەوەی نامە بووە لەنێوان تیرۆریستانی داعش، بەجۆرێك پەیام و نامەی لەنێوان بنكە و بارەگا و مۆڵگەكانی داعش گواستووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، تیمێكی هەواڵگری سەربازی سەر بە فیرقەی 14ی سوپای عیراق و هێزێكی فەوجی یەكی لیوای پیادە، بەشداربوون لەدەستگیركردنی ئەو تیرۆریستەی داعش، تەئكیدیشیكردەوەدەستگیركراوەكە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە و دەستی لەئەنجامدانی چەندین تاواندا هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە