کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەوڵەمەندەكانی هەرێمی كوردستان خاوەنی 100 ملیار دۆلارن

.

10:14 PM - 03/05/2021

مەلا یاسین سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرایكرد، 13 ملیاردێر‌و 10 هەزار ملیۆنێر لە هەرێمی كوردستان هەن، كە كۆی سەروەت‌و سامانەكەیان دەگاتە 100 ملیار دۆلار.
مەلا یاسین لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی گەلی كوردستان سەبارەت بە ملیاردێرەكانی جیهان‌و هەرێمی كوردستان وتی، لە هەرێمی كوردستان  13 ملیاردێر هەن كە سامانەكەیان لەسەرووی یەك ملیار دۆلارەوەیە.
وتیشی، ژمارەی ئەو كەسانەی سەروەت‌و سامانەكەیان لەسەرووی یەك ملیۆن دۆلارەوە زۆر زۆرن، بەڵام ئەوانەی سەروەت‌و سامانیان لە 5 ملیۆن دۆلار زیاترە، ژمارەیان نزیكەی 10 هەزار كەسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە