کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بۆتە دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵاكانی ئێران

.

06:24 PM - 03/05/2021

روح اللە لەتیفی وتەبێژی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند: لەماوەی یەك ساڵدا بەبڕی 34 ملیارو 998 ملیۆن دۆلار، كاڵاو شمەكیان هەناردەی 143 وڵاتی جیهان كردووە، لەبەرامبەریشدا بەبڕی 38 ملیارو 892 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكیان لە 123 وڵاتەوە هاوردەكردوە.

وتیشی، عیراق لەدوای چین-ەوە بۆتە دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵاو شمەكی ئێرانی‌و لەنێوان مانگی ئاداری 2020 بۆ  ئاداری 2021 بەبڕی 7 ملیارو 448 ملیۆن دۆلار كاڵایان هەناردەی عیراق كردوە. لەكاتێكدا قەبارەی هەناردەكانیان بۆ چین 9 ملیارو 77 ملیۆن دۆلار بووە، ئیماراتیش بەبڕی 4 ملیارو 661 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدا بووە.

هاوكات چین بە یەكەم وڵات دادەنرێت لەماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین كاڵایان لێوە هاوردە كردبێت، بەجۆرێك لەو ماوەیەدا بەبڕی 9 ملیارو 843 ملیۆن دۆلار كاڵایان لێ كڕیووە، لەدوای ئەویش ئیمارات‌و توركیا لە پلەی دووەم‌و سێهەمدان.

وتەبێژی گومرگەكانی ئێران ئاشكراشیكرد، ساڵی رابردوو لەسەدا 50ی هەناردەكانیان پێكهاتووە لە بەرهەمی پترۆكیمیایی‌و لەسەدا 20ی پێكهاتووە لە بەرهەمی پیشەسازی و كانزایی، لەسەدا 18-شی بەرهەمی كشتوكاڵی بووە، هەروەها لەسەدا 10ی بەرهەمی غازی سروشتی و بەرهەمەكانی كاری دەستی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە