کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی: 70%ی هاوڵاتیان بەشەخۆراكی مانگانە وەرناگرن

.

06:02 PM - 03/05/2021

محەمەد حەنون بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەسەدا 70ی هاوڵاتیان نەچوون بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگانە‌و بریكارەكانی خۆراك سكاڵا دەكەن.  

راشیگەیاند، هەندێك لە بریكارەكان سكاڵای ئەوەیان هەیە كە هاوڵاتیان سەردانیان ناكەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگانە.  

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عیراق وتیشی، تائێستا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی بریكارەكانیان نەكردووە‌و بەشە خۆراكیان وەرنەگرتووە لەنێوان لەسەدا 60 بۆ لەسەدا 70یە.  

ئەوە لەكاتێكدایە كە سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە، لەمانگی ڕەمەزاندا بەشە خۆراكی دوو مانگ، لەگەڵ ئاردی سفر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە