کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنوسی دۆنارۆما یەكلایی دەكرێتەوە

.

11:49 AM - 03/05/2021

  راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا جەختیان لەوەكردەوە كە گرژی و ئاڵۆزی كەوتۆتە نێوان هاندەرە سەرشێتەكانی یانەی ئەی سی میلان ناسراو بە ئەڵتراس و جان لویجی دۆنا رۆمای گۆڵچی یانەكەیان   گرێبەستی ئەو گۆلچیە لاوە ئیتاڵییە لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ رۆسۆنێری كۆتایی دێت و تا ئێستاش رەزامەندی لەسەر نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی نەداوە   بەپێی ئەو هەواڵەی پێگەی ئەلیكترۆنی  سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە : ئەڵتراسەكانی میلان چوونەتە كەمپی مەشق و راهێنانەكانی یانەكە و داوایان كردووە چاویان بەو گۆڵچییە بكەوێت   بەڵام لێپرسراوانی یانەكەی رێگریان لێكردوون و نەیانهێشتووە چاویان بە دۆنارۆما بكەوێت   پێگە ئەلیكترۆنیەكە ئاماژەی بەوەشكرد : هاندەرەكانی میلان هەرەشەی ئەوەیان لەو گۆڵچیە كردووە كە ئەگەر گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ئەوا ناهێڵن بەشداری لە یارییەكانی داهاتووی یانەكە بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە