.
11:49 AM - 03/05/2021
یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی هاتە نێو بازنەی ركابەری كردن لەسەر بەدەستهێنانی تواناكانی سیرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ ستیزن تەواو دەبێت و پێشتریش یانەكەی رۆشتنی ئەو یاریزانەی یەكلایی كردەوە بە پێی هەوالێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی : یانەی ئیڤەرتۆن ركابەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات لەسەر تواناكانی ئەگوێرۆ و ئارەزووی ئەوە دەكات بەبێ بەرامبەر بیباتە ریزەكانی رۆژنامەكە جەختی لەوەشكرەوە : ئارەزووەكانی ئەو یاریزانە لەپەیوەندی كردنی بەریزەكانی یانە كەتەلۆنیەكە رێگری لەبەرامبەر ئیڤەرتۆن دروست دەكات و لەئەگەری شكستهێنانی ئەو گرێبەستە بۆ یانەكەتەلۆنیەكە پێدەچێت پەیوەندی بە ئیڤەرتۆنەوە بكات شایەنی باسە : لەماوەی رابردوودا هەریەك لە یانەكانی چێلسی و تۆتنهام هۆتسبێر و لیدزیونایتد هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە چڕكردبۆوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە