.
11:48 AM - 03/05/2021
هاندەرانی یانەی ریال مەدرید دووچاری دوو دڵی و نیگەرانییەكی زۆر بوون كاتێك بینیان لەگەڵ دەسپێكی گێمی دووەمی یاری یانەكەیان بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا زینەدین زیدانی راهێنەری یانەكە بەناچاری رافاییل ڤارانی لە پێكهاتەكە دوورخستۆتەوە و لە جێگەی ئەو یاری بە ناچۆ فیرناندێز كرد ڤاران هەستی بە ئازار كردووە لە قاچی راستیدا و دەستەی پزیشكی یانەكەش دوایین پشكنینی بۆ ئەنجامدەدەن دواتر بڕیار لەسەر بەشداریكردنی ئەو یاریزانە فەرەنسیە دەكەن لە یاری یانەكە بەرامبەر بەیانەی چیلسی لەمیانی یاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ كەبریارە ئەو یارییە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگا ستامفۆرد بریدجی تایبەت بە یانە لەندەنیەكە بەرێوەبچێت لەئەگەری دووپاتكردنەوەی پێكانەكەشی ئەوا ئەو بەرگریكارە فەرەنسیە دەچێتە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی پێكانیان هەیە كە تا كۆتایی ئەم وەرزە لە یارییەكانی یانەكەیان دادەبڕێن بە نموونەی دانی كارڤاخاڵ و لۆكاس ڤاسكێز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە