کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوپەیمانێتیەکی گرنگ!

.

09:34 AM - 03/05/2021

ئەو هاوپەیمانێتیەی لە نێوانی ی.ن.ک و گۆڕان کرا زۆر گرنگ و هەنگاوی یەکەمی قۆناغێکی نوێی کاری هاوبەش و پێکەوەییە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی. خۆزگە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر یٔاستی ناوچە دابڕێندراوەکان لە ژێر یەک ناونیشان بەشداریمان دەکرد، بەڵام نەکرا!
هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و گۆڕان گرنگە، چونکە:
یەکەم: هەمیشە کاری هاوبەش و پێکەوەیی یٔەنجامی باشتری دەبێ.
دووەم: دەبێتە هۆی لەیەکتر نزیکبوونەوەی زیاتری سەرکردایەتیی و بنکە جەماوەرییەکەی هەردوولا.
سێیەم: هۆکارێک دەبێ بۆ ڕاستکردنەوەی پارسەنگ و درووستکردنەوەی هاوسەنگی سیاسی.
چوارەم: هۆکارێک دەبێ بۆ سەقامگیریی و بە هێمنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن.
پێنجەم: هۆکارێک دەبێ بۆ یەکدەنگیی و یەک هەڵوێستی لە بەغدا.
شەشەم: یٔەو هاوپەیمانێتیە بنەمایەکی گرنگە بۆ درووست کردنی بەرەیەکی گەورەتر لە سەر یٔاستی عێراق.
دیارە جگە لەو هاوپەیمانێتیە لێک تێگەیشتن  و وەک یەک خوێندنەوەی هەلومەرجە سیاسیەکانی هەرێم و بەغداش لە نێوان یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو هەیە، یٔەوەش هەنگاوێکی گەورە و گرنگە.
یٔەنجامی یٔەو دوو هەنگاوە بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی کوردستانە، هیوادارین هەنگاوی تری بە دوادا بێ، بە تایبەت لەگەڵ گۆڕان.

یٔارێز عەبدوڵڵا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە