کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرنگی ڤیتامین (D) بۆ منداڵ

.

10:02 - 02/05/2021

گرنگی ڤیتامین دی (D) بۆ مناڵ
ڤیتامین (D- دی) یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە زۆرگرنگە بۆ گەشەی مناڵ، چونکە یارمەتی مژینی کالسێۆم دەدات لە لەشدا، وە ئەمەش دەبێتە هۆی گەشە و بەهێزکردنی ئێسقان.
**کەمی ڤیتامین (D- دی) لە مناڵدا دەبێتە هۆی:
1. دواکەوتنی گەشە و کورتە باڵایی.
2. ئێسکە نەرمە.
3. بێهێزی و ئازاری ماسولکە و ئێسقان.
٭ ئەگەر دایکێک لە کاتی دووگیانیدا کەمی ڤیتامین (D- دی) هەبێت، ئەوا ئەگەری بوونی ئێسکەنەرمە لە مناڵەکەدا زیاترە
**سەرچاوەکانی ڤیتامین(D) ؛
1. لە  ٨٠٪ ڤیتامین  D لەتیشکی خۆرەوە دروست دەبێت. بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە نێوان کاتژمێری(١٠ بەیانی بۆ ٢ی نیوەڕۆ) بۆ ماوەی (١٠-٢٠)خولەک ڕۆژانە گرنگە بۆ دروست بوونی ڤیتامین D لە لەشدا.
2. خواردن، بۆ نمونە ماسی چەور(سەلەمۆن)، جگەر ، گۆشتی سور و زەردێنەی هێلکە.
خواردن بە تەنها بڕی پێویستی ڤیتامین D نادات بە جەستە.
3. ئەو مناڵانەی کە شیری دایکیان دەخۆن دەبێت هەر لە سەرەتاوە دەست بکرێت بە پێدانی ڤیتامین دی-D(چونکە شیری دایک بڕی پێویستی ڤیتامین D دابین ناکات)
4. ئەو مناڵانەی کە شیری قتوو دەخۆن ئەگەر لە ٣٢ ڕەقەم زیاتر بخۆن پێویستیان  بە ڤیتامین دی-D نابێت بەڵام ئەگەر کەمتر بوو لەم ڕێژەیە پێویستە ڤیتامین D وەرگرێت.
*بڕی پێویستی ڤیتامین دی-D لە سەرەتاوە تا تەمەنی یەک ساڵ(400IU) وە لە دوای ساڵ بڕی(600IU) پێویستە.
  د.تارا علی بابان
  پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی مناڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە