کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاوەنی بەناوبانگترین پێكەنین كۆچی دوایی كرد

.

11:12 AM - 29/04/2021

هونەرمەندی كۆمیدی ئیسپانی خوان خویا بۆرخا لە تەمەنی 65 ساڵیدا و بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
خوان خویا بۆرخا لە ساڵی 1956 لە ئیسپانیا لەدایك بووە، یەكێكە لە هونەرمەندە كۆمیدیە بەناوبانگەكانی ئیسپانیا و خاوەنی جەماوەرێكی تایبەت و زۆرە لە جیهاندا، بەهۆی پێكەنینە زۆر و بەناوبانگەكەی لە دیدارە تەلەفزیۆنیەكاندا بە خاوەنی بەناوبانگترین پێكەنین لە جیهاندا ناسراوە.
خوان بۆرخا دوای نەخۆشكەوتنی لە ساڵی رابردوودا، رەوانەی نەخۆشخانەی دیلا كاریداد لە شاری ئیشبیلیە دەكرێت و بە بەردەوامی لە ژێر چاودێریی و چارەسەری پزیشكیدا بووە.
رۆژی چوار شەممە 2021/4/28 باری تەندروستی بە تەواوی تێكچوو و كۆچی دوایی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە