کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە پێویست ناكات دەمامك بەكاربهێنن

.

09:52 AM - 28/04/2021

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان و خۆپارێزی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، ئەگەر كەسێك دووەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهێنابێت ، بیەوێت بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی بچوكدا بكات لەگەڵ ئەو كەسانەی ڤاكسینیان بەكارهێناوە و ئەو كەسانەشی بەكاریان نەهێناوە، دەتوانن دەمامك بەكارنەهێنن ، ئەوەشی خستەڕوو ، بەردەوام دەبن لە هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەكارهێنانی دەمامك لە شوێنە زۆر قەرەباڵغەكان وەك یاریگای وەرزشی یان ئاهەنگی فراوان، چونكە لەو شوێنانەدا رەنگە زۆر كەس هەبن ڤاكسینیان بەكارنەهێنابێت و مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شوێنانەدا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە