کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەمشید خانی مامم بە زمانی ئەڵمانی

.

07:45 - 26/04/2021

لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕۆمانی "جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد" لە لایەنی بنکەی چاپی یونیۆنس فێرلاگەوە بڵاودەکرێتەوە.

ئەم ڕۆمانە لە وەرگێڕانی "ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ" ـە. ئەم ڕۆمانە پێشتر کراوە بە "کرمانجی، فارسی، عەرەبی".

ئەمە چوارهەمین ڕۆمانی نوسەرە کە بەزمانی ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە. پێشتر هەر یەک لە "دواهەمین هەناری دونیا" "شاری مۆسیقارە سپییەکان" "ئێوارەی پەروانە" لە لایەن یونیۆنس فێرلاگی سویسرییەوە بڵاوکراونەتەوە.

شایەنی باسە یونیۆنس فێرلاگ یەکێکە لەو نەشرە ناودارانەی  لە زمانی ئەڵمانیدا بنکەی ژمارەیەک نوسەری جیهانی گەورە بووە، لەوانە "مو یان، لیۆناردۆ پادۆرا، جەنگیز ئیتماتۆڤ، ئاسیا جەبار، یەشار کەمال، نەجیب مەحفوز و چەندانی تر".

بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵیشدا ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی ئینگلیزی و بە وەرگێڕانی کاک "کەریم عەبدوڵرەحمان" لە بنکەی "ئارشیپێلاگۆ بووک" لە نیۆرک بڵاوبکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە