کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر هەسارەی مەریخ گازی ئۆكسجین بەرهەم دەهێنرێت

.

05:04 PM - 23/04/2021

ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئاشكرایكرد لەرێگەی گەڕۆكە رۆبۆتی پـرسەڤێرنسەوە توانراوە دەستكەوتێكی گەورە لەسەر هەسارەی مەریخ بەرهەم بهێنرێت ، ئەویش گۆڕینی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی سەر هەسارەكەیە بۆ گازی ئۆكسجین.
وەك ناسا ئاماژەی پێكردوە ئەو گازەی كە رۆبۆتەكە بەرهەمی دەهێنێت بڕەكەی پێنج پۆینت چوار گرام ئۆكسجینەو بەشی 10دەقە هەناسەدانی كەشتیوانێك دەكات. جیم رۆیتەر لەئاژانسی ناسا دەڵێت گرنگی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لەسەر هەسارەی مەریخ كارئاسانی بۆ كەشتیوانەكانیان دەكات ،لەداهاتوودا ئۆكسجینی زۆر  لەگەڵ خۆیاندا نەبەن بۆ ئەوەی لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر زەوی بەكاری بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە