کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپۆلەنداو مەكسیك ڤاكسینی ساختەی فایزەر دەستی بەسەردادەگیرێت

.

08:31 PM - 22/04/2021

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی پشت بەستوو بەزانیارییەكانی  كۆمپانیای فایزەر، بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ساختەی لەجۆری فایزەر لەمەكسیك و پۆڵەندا ئاشكرا كرد و بڵاویكردوەتەوە ،كە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، پۆلیس لە ویلایەتی نویفۆن لیۆنی مەكسیكی، لە دوای پشكینی كلینكێك كە ڤاكسینی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردووە چەند لەزگەیەكی ساختەی تایبەت بەڤاكسینی فایزەری دۆزیوەتەوە .
وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێكردووە لەنێو ئەو كلینیكەدا نزیكەی 80 كەس بە ڤاكسینەكە كوتراون و هەریەكەشیان بۆ بڕێك لەڤاكسینە ساختەكە بڕی 100دۆلاریان لێوەرگیراوە.
هاوكات لەوڵاتی  پۆڵەنداش پۆلیسی ئەو وڵاتە لە نێو شوقەیەكدا بەهەمان شێوە  ڤاكسینی ساختەیان دۆزیەوەتەوە، كە ترشەڵۆكی هیالۆرۆنیكیان تێدابووە كەلە چارەسەری دژ بە چرچبوونی پێستدا بەكار دەهێنرێت بیچ ئەوەی ڤاكسینە  ساختەكە دابەشكرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە