کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەدرخانەوە بۆ میدیای نوێ

.

06:17 PM - 22/04/2021

عومەر کەریم

ٸەو داھێنانەی لەمیدیا دروست بووە, زۆر چەمک وٸاکار و رێچکەی رۆژنامەگەری نوێ ی بە دوای خۆیدا ھێنا, بەراورد بە ١٢٣ ساڵ لەٸێستا, میدیای کوردی لەم رووە زۆر ھەنگاوی گەورەی ناوە لە خاوەندارێتی بۆ کەناڵ و رۆژنامەگەری و ٸێزگەوە پەڕیوەتەوە بۆ میدیای نوێ کە پێشتر و پێش ڕاپەرین وەک خەوون وا بوو کورد دەستی بگات بەمیدیایەک گوزارشت بکا لەخواست و ٸامانج و پێدویستیەکانی میللەتەکەی. لە بۆنە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا کاتی ٸەوەیە پێداچونەوە بکەن بە پەیام و ناوەڕۆکی میدیای کوردی بەراوردێک بکەین بە روحێتی کارکردنی سەردەمی بەدرخانیەکان و قەڵەم بەدەستانی ٸەو رۆژگارانە وٸێستا. لەناوٸەو زۆروو زەوەندییەی میدیادا بەھا و ٸاکار و پرانسیپی ٸەم پیشە مەزنە بۆتە شمشێری قەتڵ و عام کردنی خەونی نیشتمانی و داب و نەریت وبەھا و پیرۆزییەکان وتەنھا لە پێناو لایک و کۆمێنت کاردەکەن و ھیچ پیرۆزییەکان بۆ کاری میدیای نەھێشتۆتەوە. بەشێک لە ھەڵسوو رێنەرانی میدیا لە رێگەی کارکردنی ناپیشەی رۆژنامەگەری ٸەجێندای نەخۆشی خۆیان خزاندۆتە ناو کایەکە و مینبەری پیرۆزی راگەیاندنیان کردۆتە شوێنی بڵاوکردنەوەی داب ونەریتی دژەبا و پەتای بێ رێزیکردن بە تاک و کۆمەڵگە لەژێر پەردەی میدیای ٸازاد و سەربەخۆ کە ھیچ میدیاک شک نابرێ ٸازاد و سەربەخۆ بێت بەڵکوو ٸەجێنداو ٸامانجی شاراوەیان لەپشت ٸەم پیلانەجێ بەجێ دەکەن ھەموو ٸەوانەش لە رێگەی میدیای نوێ یەوە جێ بەجێ دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە