کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەیڤید ئالابا لەریاڵ مەدرید نزیكبۆتەوە

.

02:27 PM - 22/04/2021

 دەیڤید ئالابای نەمساوی و بەرگریكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی زۆر نزیكە لەپەیوەندیكردن بەریزەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەرێگەی گرێبەستێكی سەربەست لەكۆتایی ئەم وەرزە.

ئەو یاریزانە نەمساوییە مانگی شوباتی رابردوو رۆیشتنی خۆی لەیانە باڤاریەكە راگەیاندووە لەدوای كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی، بەوەش ناوی بەچەند یانەیەكەوە بەسترابۆوە كە دیارترینیان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مانچستەرسیتین.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئەڵمانیا: دیڤید ئالابا زۆر نزیكە گرێبەستێك تا هاوینی ساڵی 2026  لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئیمزا بكات، ئەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵە 13 وەرزە بەدرێسی یانەی بایرن میونشن یاری دەكات، بەڵام ئارەزووی ئەوە دەكات لەسەرەتای وەرزی داهاتوەوە ئەزمونێكی نوێ لەدەرەوەی ئەڵمانیا تاقی بكاتەوە.

جێی باسە: یانە ئەڵمانیەكە شكستی هێنا لەرازی گرتنی ئالابا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەهۆی زۆری داواكارییە داراییەكانی، كە لە گەڵ بارودۆخی ئێستای دارایی یەك ناگرێتەوە لەدوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا .

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە