کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ و مانچستەریونایتد دوو یاری دۆستانە دەكەن

.

02:23 PM - 22/04/2021

هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و مانچستەریونایتد لەگفتوگۆدان بەئامانجی گەیشتنە ئەنجام لەپێناو ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە لەهاوینی داهاتوو لەیاریگای ئانفیڵد و ئۆڵدترافۆرد.

هەردوو یانە ئینگلزیەكە مەترسی ئەوەیان هەیە نەتوانن سەفەر بۆ دەرەوەی ئینگلتەرا بكەن لەپێناو ئەنجامدانی كەمپی ئامادەكاری پێش وەرزی داهاتوو، وەك چۆن لەساڵانی رابردوو هەبوو ئەوەش كاریگەری لەسەر داهاتەكانیان دەبێت، لەپێناو دانانی سنورێك بۆ زیانەكانیان ئەو دوو یانەیە بەنیازن دوو یاری دۆستانە لەنێوان خۆیان ئەنجام بدەن یەكەمیان لەیاریگای ئۆڵدترافۆرد لەكۆتایی مانگی تەموز و دووەمیان لەسەرەتای مانگی ئاب لەیاریگای ئانفیڵد.

جێی باسە : یانەكانی ئینگلتەرا بەتایبەت یانە گەورەكان بەدوای رێگایەك دەگەرێن لەپێناو بەدەستهێنانی داهات و ژیانەوەی گەنجینەی پارەكانیان، كە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانرێكی زۆریان بەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە