کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی یاریەكانی تۆپی پێی كوڕان و كچانی ئۆڵمپیاد راكێشرا

.

02:20 PM - 22/04/2021

 لەشاری زیوریخی سویسری تیروپشكی یاریەكانی تۆپی پێی كوڕان و كچان لەخولی یاریەكانی ئۆڵمپیاد راكێشرا كە وا بریارە ئەم هاوینە لەتۆكیۆ بەرێوەبچێت.

ئەنجامی تیروپشكی ركابەریەكانی تۆپی پێی كوڕان 16 هەڵبژاردە بەشداربووەكەی بەسەر چوار گروپەوە دابەشكرد كە هەر گروپێك لە چوار هەڵبژاردە پێكهاتووە  بەم شێوەیە: 

گروپی یەكەم: ژاپۆن، باشووری ئەفریقیا،مەكسیك،فەرەنسا.

گروپی دووەم:نیوزلەندا،كۆریای باشوور،هندۆراس لەگەڵ رۆمانیا.

گروپی سێیەم  كە بەگروپی ئاگرین ناو دەبرێت پێكدێت لە: هەڵبژاردەكانی میسر و ئیسپانیا و ئەرجەنتین و ئوسترالیا.

هەروەها گروپی چوارەمیش ژمارەیەك هەڵبژاردەی بەهێزی لەخۆ گرتووە ئەوانیش: بەرازیل و ئەڵمانیا و كۆتدیڤوار و سعودیە.

 لەلایەكی ترەوە ئەنجامی تیروپشكی ئاستی كچان كە 12 هەڵبژاردە بەشدارن ژاپۆنی میوانداری خستە گروپی پێنجەم لەپاڵ كەنەدا و ئینگلتەرا و چیلی، گروپی شەشەمیش پێكهاتووە لە هەڵبژاردەكانی چین و بەرازیل و زامبیا و هۆڵندا،  هەروەها ئەمریكای یەكێك لەپاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی میدالیای ئاڵتون لەپاڵ سوید و ئوسترالیا و نیوزلەندا لەگروپی حەوتەم یاری دەكەن.

جێی باسە: بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەدوای بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرتاسەری جیهانی گرتووە بریاری دواخستنی خولی یاریەكانی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ درا بۆ ئەم هاوینە كە وا بریاربوو لەهاوینی ساڵی رابردوو ئەنجام بدرایە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە