کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان پاشەكشەی لە سوپەرلیگ راگەیاند

.

02:14 PM - 22/04/2021

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی چووە ریزی ئەو یانانەی پاشەكشەیان لە خولی سوپەری لیگی ئەوروپی راگەیاند، پاش ئەوەی یانە ئینگلیزییەكان بۆ یەكەم جار بڕیاری پاشەكشەیان لەبەشداریكردنیان لەو خولە دا.

لای خۆشیانەوە یانە ئیتالێیەكە لە بەیاننامەكدا هۆكاری پاشەكشەیان لەو خولە ئاشكراكردووە و دووپاتیانكردۆتەوە: لەسەرەتاوە رەزامەندییان لەسەر بەشداریكردن لە سوپەرلیگی ئەوروپی داوە بەو نیازەی ئەو خولە ببێتە مایەی خۆشحاڵی و ئاسوودەیی هانەرانی یانەكە.

لەبەیاننامەكەدا باس لەوەشكراوە: بەهەمیشەیی گۆڕانكاری زۆر ئاسان نەبووە، بەڵام پێكشەوتن و بەرەوپێشچوون بۆ یاری تۆپی پێی بە گرنگ لە قەڵەم دەدەن كە ئەمەش تایبەتەمەندی ئەو یارییە بووە لەماوەی چەند دەیەی رابردوودا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە