کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس ئاڵای سپی هەڵكرد و خولی سوپەری ئەوروپی بەجێهێشت

.

02:10 PM - 22/04/2021

دواجار یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەرەسمی پاشەكشەی خۆی لە ركابەرییەكانی سوپەرلیگی ئەوروپی ئاشكراكرد و ئاڵای سپی بەرامبەر بەشداریكردنی لەو خولە هەڵكرد و بووە نۆیەم یانە بڕیاری پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری بەشداریكردن لەو خولە بدەن.

لەو بارەیەوە خانمە پیرەكە بەیاننامەیەكی رەسمی لە پێگەی ئەلیكترۆنی تایبەت بەخۆی بڵاوكردۆتەوە و تیادا هاتووە: ئاماژە بە بەیاننامەی رۆژنامەوانی یانەكەمان لە رۆژی 19ی ئەم مانگە سەبارەت بە بەشداریكردنمان لە سوپەرلیگی ئەوروپی، بڕیارماندا بە كشانەوەمان لەو خولە ئەمەش سەرباری ئەوەی رێكارە یاساییەكان بۆ رێككەوتنی نێوان یانەكان جێبەجێنە كراوە.

لەبەیاننامەكەشدا باس لەوەكراوە: یۆڤانتۆس بڕوای بە راستی و دروستی گریمانە وەرزشی و بازرگانی و یاسایەكانی پرۆژەكە ماوە، هەرچەند تواناكانی ئەو یانەیە سنوردارە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە