کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید و ئینتەرمیلان پاشەكشێیان لەسوپەرلیگ كرد

.

02:01 PM - 22/04/2021

 یانەكانی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی رایانگەیاند: پاشەكشێیان لەپرۆژەی خولی سوپەری ئەوروپی كردووە.

لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی رەسمی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا دەڵێت: ئەنجومەنی كارگێڕی بەرەسمی بریاری پاشەكشێیان لەپرۆژەی خولی سوپەری ئەوروپی بەرابیتەی ئەو خولە راگەیاندووە.

باسی لەوەشكردووە: ئەتڵەتیكۆمەدرید دووشەممەی رابردوو بریاری پەیوەندیكردنی بەو پرۆژەیەدا، ئەوەش بەپشت بەستن بەو بارودۆخەی كە ئێستا بوونی نەماوە، بەتایبەت لەپێناو رێگەگرتن لەلێكترازان لەنێوان یانەكە و هاندەران.

هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: یاریزانانی تیپی یەكەم و راهێنەرەكەی دڵخۆشی خۆیان نیشانداوە بەبریاری یانەكە و تەئكیدیان لەوەكردۆتەوە گیانی وەرزشی لەپێش هەموو پێوەرەكانی ترەوەیە.

لەلایەكی ترەوە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەیاننامەیەكی رەسمی بڵاوكردەوە و تیایدا تەئكید لەوە دەكاتەوە: نیراتزۆری لەم كاتەوە بەشێك نییە لەپرۆژەی سوپەر لیگ، رونیكردۆتەوە: هەمیشە پاپەندن بەوەی باشترین ئەزمون پێشكەش بەهاندەران بكەن.

لەكۆتایی بەیاننامەكەی ئینتەر كە یەكەم یانەی ئیتاڵی یە پاشەكشەی خۆی راگەیاند هاتووە: بەردەوام دەبن لەكاركردن لەگەڵ دەزگاكان و سەرجەم خاوەن بەرژەوەندیەكان لەپێناو داهاتووی ئەو وەرزشەی خۆشمان دەوێت.

جێی باسە: لەناو ئەو 12یانەیەی كە سوپەرلیگیان دامەزراند تەنها ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا و یۆڤانتۆس و میلان لەئیتاڵیا ماون، دوای پاشەكشەكردنی لیڤەرپوڵ و مان سیتی و مان یونایتد و ئارسناڵ و چیڵسی و تۆتنهام لەئینگلتەرا و ئینتەر لە ئیتاڵیا و ئەتڵەتیكۆ لەئیسپانیا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە