کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی جامی فەرەنسا

.

01:56 PM - 22/04/2021

 لە فەرەنسا یاریەكانی  قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یانەكانی ئەو وڵاتە كۆتاییان هات، یانەی پاریس سان جێرمان درێژەی دا بەهەنگاوەكانی بۆ پارێزگاریكردن لەنازناوەكەی و بەئەنجامێكی گەورە لەیانەی ئانجیەی بردەوە.

ماورۆ ئیكاردی لەدەقیقەی 9 دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆماركرد، دواتر و لەدەقیقەی 23 بەهەڵەی ڤیسنت مانسیۆی یاریزانی ئانجیە یانە پاریسیەكە بووە خاوەن گۆڵی دووەم.

لەگێمی دووەم و لەدەقیقەی 65 نەیمار داسیلڤا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، لەدەقیقەی 68 ئیكاردی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی هەڵگری نازناوی تۆمار كرد، لەساتەكانی كۆتایی یاریەكە ئیكاردی بەتۆماركردنی هاتریكی خۆی كۆتایی بە گۆڵەكانی یانەكەی هێنا و گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد، بەو پێنج گۆڵە پاریس سان جێرمان یاریەكەی بەسودی خۆی یەكلاییكردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە