کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی كاڵچۆ سەركەوت

.

01:51 PM - 22/04/2021

یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی نۆ وەرزی رابردووی سكۆتیدۆ بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی سەركەوت دوای ئەوەی لە هەفتەی 32ی كاڵچۆ و لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم شكستی بەیانەی پارما هێنا و یاریەكەی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بردەوە.

سەرەتا پارما لەگۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەری كرد و لەدەقیقەی 25 جاستۆن برۆگمان ئەو یانەیەی پێشخست، وەڵامی یانەی یۆڤانتۆس زۆر قورس بوو، لەدەقیقەی 43 ئەلیكس ساندرۆ گۆڵی یەكسانكردنەوەی تۆماركردەوە و یاریەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا، هەمان یاریزان لەدەقیقەی 47 گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد، دواتر و لەدەقیقەی 68 ماتیاس دی لیختی هۆڵندی گۆڵی سێیەمی تۆماركرد.

ئەو ئەنجامە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو، یۆڤانتۆس یاریەكەی بە3  گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و خاڵەكانی بۆ 65 خاڵ بەرز كردەوە و بەشێوەیەكی كاتی پلەی سێیەمی ریزبەندی وەرگرت، لەبەرامبەردا پارما بە 20 خاڵ پلەی 19 و پێش كۆتایی گرتووە و ئەوەندەی تر لەدابەزین بۆ خولی پلە دوو نزیك بۆوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە