کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان دوو خاڵی گرنگی لەبەرامبەر سپیزیا لەدەستدا

.

01:48 PM - 22/04/2021

 لەیاریەكی هەفتەی 32ی كاڵچۆ، یانەی ئینتەرمیلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی سپیزیای میوانداری یەكسان بوو.

دور لەوەی یانەكەی پێشەنگی ریزبەندی چاوەرێی دەكرد یانەی سپیزیای خاوەن یاریگا لەگۆڵ تۆمار كردن دەستپێشخەری كرد و لەدەقیقەی 12 و لەرێگەی دییگۆ ڤاریاس بەگۆڵێك پێشكەوت، دوای ئەوە تیپەكەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر هێرشەكانی لەپێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە چڕكردەوە تا لەدەقیقەی 39 ئیڤان پیریسیچ توانی گۆڵێك تۆمار بكات و ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە و گێمی یەكەم بەو یەكسان بوونە تەواو بوو.

لەگێمی دووەمدا یاریزانانی نیراتزۆری هەوڵی زۆریاندا گۆڵی بردنەوە تۆمار بكەن، بەڵام هێڵی بەرگری و گۆڵچی یانەی سپیزیا ببونە بەربەست لەبەردەمیاندا و دواجار یاریەكەی نێوانیان بەیەكسان بوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.

بەو ئەنجامە ئینتەرمیلان بە 76 خاڵ لەپێشەنگیدا مایەوە و سپیزیاش 33 خاڵی هەیە و پلەی 15ی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە