کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان لەبەرامبەر ساسۆلۆ روبەروی شكست بۆوە

.

01:44 PM - 22/04/2021

 لەمیانی یاریەكانی هەفتەی 32ی كاڵچۆ یانەی میلان هیواكانی بۆ ركابەریكردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی خولەكە لەدەستدا دوای ئەوەی لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر ساسۆلۆ بەگۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ روبەروی شكست بۆوە.

یانەی میلان لەگۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەری كرد و لەدەقیقەی 30 هاكان كالهان ئۆگلۆ بەسود وەرگرتن لەپاسێكی ئەلیكسیس سیلیمیر كرز گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی خاوەن یاریگای تۆماركرد و گێمی یەكەم بەپێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگا تەواو بوو.

لەگێمی دووەمدا یاریزانانی ساسۆلۆ باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 76 جیاكۆمۆ راسپادۆری گۆڵێكی تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بە7 دەقیقە راسپادۆری وەك ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی و یاریەكە خۆی نمایشكرد و گۆڵی دووەمی خۆی و ساسۆلۆی تۆماركرد و سەركردایەتی بردنەوەیەكی گرنگی یانەكەی كرد.

بەو ئەنجامە میلان بە 66 خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی مایەوە بەجیاوازی 10 خاڵ لەدوای ئینتەرمیلانی پێشەنگ، بەڵام ساسۆلۆ كە سێیەم بردنەوەی بەدوای یەكی تۆماركرد بە 49 خاڵ پێگەی خۆی لەپلەی هەشتەمی ریزبەندی بەهێزتر كرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە