.
10:24 AM - 22/04/2021
دوای 123 ساڵ لەدەسپێک، پاشەکشێ لە ڕاگەیاندنی کوردیدا
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
میللەتێک 123 ساڵ پێش یٔێستا (22ی نیسانی 1898) یٔەوەندە تامەزرۆی کاری میدیایی و ڕۆژنامەگەری بێت، نۆبەرەی میدیاکەی کە ڕۆژنامەیە لەغەریبیدا لەدایک بووبێت، دەبوو یٔێستا خاوەن پلەیەکی باڵا بوایە لەکاری ڕاگەیاندن و ڕەنگدانەوەی یٔەم مێژووە دوورو درێژە بەسەر کاری هەموو جۆرەکانی میدیای کوردییەوە دیاربوایە و میدیاکانمان نمونەی بەرزی میدیا بوونایە لەناوچەکەدا. بەڵام مەخابن میدیاکانی یٔەمڕۆمان گەلێک لەمەبەستە گشتییەکەی کوردو نیشتمانەکەیەوە دوورن.
یٔامانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەکەی یەکەم میدیای کوردی لەپێش 123 ساڵ، گەورەترە لەیٔامانجی هەموو میدیاکانی یٔێستای کورد لەباشووری کوردستان، یٔامانجی ڕۆژنامەگەری کوردی لە123 ساڵی ڕابردوودا بەتەواوی 123 پلە پاشەکشێیە لەیٔامانجی میدیاکانمان لەیٔێستادا، یٔاسۆی کاری میدیاکانی باشووریش پێماندەڵێت کە بەردەوام میدیای کوردی لەباشووری کوردستان بەرەو خراپی کار و دوورکەوتنەوە لەیٔامانج و ناپرۆفیشناڵی و زۆروبۆری و قەیرانی زانیاری دەڕوات.
لەدوای 123 ساڵ لەدەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی، یٔەو جەنگەی ڕۆژنامەی "کوردستان" لەگەڵ میدیا و نەیارەکانی کورد دەیکرد و شانی خستبووەبەری، یٔەمڕۆ میدیاکانی باشوور نایکەن و بەپێچەوانەوە لەنێوان خۆیاندا کەوتوونەتە ململانێیەکی ناتەندروستەوە. بەواتایەکی دیکە یٔەگەر سەرەتا ڕۆژنامەگەری کوردی یٔاراستەی یٔامانج و پەیام و مەرامەکانی ڕوو لەدەرەوە بووبێت یٔەوا یٔێستا کۆی گشتی میدیای کوردی لەباشوور ڕووی کارو یٔامانج و ململانێکانی ڕوو لەناوخۆی کوردستانە و هیچ شتێکی نیە بینێرێتە دەرەوەی کوردستان.
یەکێک لەو کارەساتانەی دوای زیاتر لەسەدەیەک مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی یەخەی میدیای کوردی بەگشتی و میدیای بینراوی بەتایبەت گرتووە یٔەوەیە کە، میدیا بینراوە کوردییەکان بینەری ناکوردیان لەدەرەوەی کوردستان بۆ خۆیان پەیدا نەکردووە، وەک چۆن میدیای عەرەبی و فارسی و تورکی و یٔینگلیزی توانیویانە بینەری بیانی بۆ خۆیان پەیدا بکەن و بەردەوام بەرهەمەکانیان وەردەگێڕدرێت، یٔەمەش نەک خراپە بەڵکو پاشەکشێیە لە تەواوی ڕاگەیاندنی کوردیدا و بۆشاییەکی گەورەیە و بەمجۆرە یٔیشکردنەی یٔەمڕۆی میدیای کوردی پڕ ناکرێتەوە.
بچوککردنەوەی پەیامی میدیای کوردی لەیٔاستی دەرەوە بۆ یٔاستی ناوخۆ، خاڵێکی نەرێنی بووە کە زۆرێکی یٔەو ڕووداو و کارەساتانەی بەسەر کورددا هاتوون نەگەن بە یٔاستی نێودەوڵەتی و دەرەوە و وەک شتێکی لۆکاڵی ببینرێن، یٔەمەش بەتەواوی پێچەوانەی دەسپێکی کاری ڕۆژنامەگەری کوردی و هەوڵەکانی میقداد مەدحەت بەدرخانە لەخستنەڕێی یٔەم کاروانەی ڕاگەیاندنی کوردیدا.
یٔەگەر هەوڵەکەی میقداد مەدحەت بەدرخان بەیەکەم شۆڕشی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنی کوردی ناوببەین، یٔەوا یٔەم شۆڕشە دەسپێکی باشتربوو بەبەراورد بەیٔەمڕۆی، یٔەمڕۆ یٔەم شۆڕشە لەسەر دەستی کارکەرانی ناو ڕەوتەکە بۆ دواوە پاشەکشێ دەکات، بەلۆژیکی سیاسی و سەربازیش هەرکاتێک شۆڕش و ڕاپەڕینەکان نەیانتوانی لەخاڵی دەسپێک دووربکەونەوە، یٔەوا مانای شکست و پاشەکشێیە لەو بوارەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە