کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەسەد خۆی كاندید دەكاتەوە

.

05:11 PM - 21/04/2021

بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا كە زیاتر لە 20 ساڵە سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دەكات، بۆ جاری چوارەم خۆی بۆ پۆستەكەی كاندید كردەوە.
لەو بارەیەوە حەمود سەباغ سەرۆكی ئەنجومەنی گەل لەسوریا رایگەیاند: لەلایەن دادگای دەستووری وڵاتەكەیان لە خۆكاندیدكردنی بەشار ئەسەد ئاگاداركراونەتەوە.
بەشار ئەسەدی تەمەن 55 ساڵ شەشەمین كاندیدە كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری سوریا كاندید دەكات  و یەكێكیش لەو كاندیدانە ژنە.
بەپێی یاسای ئەو وڵاتە هەر كەسێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری سوریا كاندید بكات پێویستە لەكۆی 250پەرلەمانتار دەنگی 35 یان بۆ خۆی مسۆگەربكات.
لەدوا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا كە ساڵی 2014 بەڕێوەچوو، بەشار ئەسەد زیاتر لە 88%ی دەنگەكانی بۆخۆی مسۆگەر كرد و وەك ناوەندە سیاسیەكانیش ئاماژەیانپێكردووە: ئەمجارەش بەشار ئەسەد دەبێتەوە بەسەرۆكی وڵاتەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە