کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵح موسلم: شەڕەكەی قامیشلۆ بەشێكە لەیاریەكانی مۆسكۆ و دیمەشق

.

04:51 PM - 21/04/2021

ساڵح موسلم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات رایگەیاند: هێرشەكەی سوریا بۆ سەر قامیشلۆ بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراوە و دەستی روسیای لە پشتەوەیە، ئەمەش یەكەمجار نییە و دواهەمین جاریش نابێت، وتیشی: ئامانجی ئەو هێرشانە تێكدانی سەقامگیری ناوچەكەیە، دەیانەوێت گەل بترسێنن و هەوڵ بۆ سەلماندنی هەبونیان بدەن و كێشە دروستبكەن، ئەمەش ئەوپەڕی كارێكی نا ئەخلاقیە.
ساڵح موسلم باسی لەوەشكرد: ئەم هێرشە پیلانێكە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری جەماوەری بۆ حكومەتی دیمەشق لە پێش هەڵبژاردنەكانەوە، چونكە دەیەوێت پشتیوانی خەڵك لەو ڕێگەیەوە بەدەستبهێنێت، ئەوان لە ڕێگەی فشارەوە خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكەن، پێدەچێت دەست بەكاری سەربازی بكەن، ئەمانەش زۆر بێسودن و بەشێكن لەیاریەكانی روسیا و حكومەتی سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە