کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 1022 توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

04:47 PM - 21/04/2021

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 24 سەعاتدا هەزار و 22 توشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بەجۆرێك كە 491 حاڵەتی لە دهۆك و 282 لە سلێمانی و 193 لە هەولێر و 36 لە ئیدارەی گەرمیان و 15 لە پارێزگای هەڵەبجە و 5 حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە.
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: كە هەر لە 24 سەعاتدا 15 توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە كە 5 حاڵەتی لە دهۆك و 4 لە سلێمانی و 4 حاڵەتی لە هەولێر و 2 حاڵەتیشیان لە ئیدارەی گەرمیان بووە, وە 714 توشبووی پەتاكەش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە