کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جوتیار عادل: هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاساكە ئامادەدەبێت

.

04:43 PM - 21/04/2021

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لەبارەی لابردنی سیستی لێبڕینی مووچە گفتووگۆ كرابێت و ڕایگەیاند: لەكۆبوونەوەكانی داهاتوودا لەسەر ئەو بابەتە گفتووگۆ دەكەن.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا و رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك تاوتوێكران لە نێویاندا دۆخی ئەمنی و هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر, سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی رەشنووسی پرۆژە یاسا بودجەی هەرێمی كوردستان.
جوتیار عادل رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاساكە ئامادەدەبێت, وتیشی: هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرۆژە یاساكانی ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندامان و پەیڕەوی رێكخستنەوەی پاسەوانی پەسەندكرا و بڕیاردرا بەركاركردنی یاسای رەسمی پول كارا بكرێت، هاوكات وتەبێژی حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە لەكۆبوونەوەكەدا پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی گفتووگۆی لەبارەوە كرا بێت.

fgfyudjZOB4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە