.
03:18 PM - 21/04/2021
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌نزینخانه‌ی پاك داده‌خات. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (2021.4.21) بابان ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌نزینخانه‌ی پاك له شاڕێی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی داده‌خات. وتیشی:"نه‌بونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له به‌نزینخانه‌كاندا و له‌كاتی روداوه نه‌خوازراوه‌كان مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاته‌دا له‌شوێنه‌كه‌ن دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ر شوێنیك سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی به‌رگری شاری شارستانی بكات روبه‌ڕوی داخستن ده‌كرێته‌وه". راشیگه‌یاند: یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی به‌نزینخانه‌ی پاك، نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنه، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه بۆ هه‌ركه‌سێك به‌نیاوبێت له شوێنێكدا كارێك ئه‌نجام بدات، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا مۆڵه‌تی تایبه‌ت به كاروپیشه‌كه‌ی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ربگرێت، پاشان ده‌توانێت كاری تێدا بكات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی قائیمقامیه‌ته‌وه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە