کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن دووەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

.

02:32 PM - 21/04/2021

لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 30ی خولی یانەكانی ئەڵمانیادا، یانەی بایرن میونشن لەئەلیانز ئەرینا رووبەڕووی یانەی بایەرلیڤەركوزن بووەوە، لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی بایرن میونشن بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 7 ئیریك ماكسیم چوبۆ مۆتینگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن و بەربەستی یەكسانبوونی شكاند، لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 13 جۆشوا كیمیچ گۆڵی دووەمی بۆ تۆماركردن و گێمی یەكەمیش بەوئەنجامە بەسودی یانە باڤارییەكە تەواو بوو، لەگێمی دووەم هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو، بەتایبەت بایەرلیڤەركوزن بۆ هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە ، بەڵام لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون و لەكۆتایدا یانەی بایرن میونشن یارییەكەی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، دوای ئەو سەركەوتنە بووە خاوەن 71 خاڵ و لەپێشەنگی ریزبەندی جێگیربووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە