کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی پلەیەك كۆتایی دێت

.

02:10 PM - 21/04/2021

بریارە ئەمرۆ دوا هەفتەی قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلەیەكی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بەرێوەبچێت و دووەم بلیتی گەیشتنە خولی نایاب ئاشكرا ببێت، لەمیانی یارییەكدا كە سەعات 3ی دوانیوەرۆ دەسپێدەكات، یانەی سەیدسادق لەیاریگای زانكۆی شاری سلێمانی رووبەڕووی یانەی شەقڵاوە دەبێتەو، سەیدسادق هەفتەی پێشوو توانی گەیشتنە قۆناغی نایاب مسۆگەربكات و لەو یارییە هەوڵی سێ خاڵ دەدات تا ببێتە پاڵەوانی خولەكە، شەقڵاوەش كە بە 8 خاڵ لەپلەی دووەمە، تەنیا ئامانجی سێ خاڵەو بەبردنەوەش دەتوانێت ببێتە دووەم یانەی سەركەوتوو بۆ خولی نایاب، لەیارییەكی تردا هەردوو یانەی كۆیەو ئاڵتۆن كۆپری بەیەكدەگەن، كۆیە بێ ئومێدە لەگەیشتنە خولی نایاب و لەدوا پلەی ریزبەندیە بە 3 خاڵ، بەڵام یانەی ئاڵتون كۆپری هەوڵدەدات سەركەوتن بەئەنجامێكی باش تۆماربكات و سود لەهەر ئەنجامێكی خراپی شەقڵاوە وەربگرێت و ببێتە دووەم یانەی سەركەوتوو بۆ خولی نایاب، بۆیە هەردوو یارییەكە گرنگ و چارەنووسساز دەبن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە