کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەسەڵاتی چوارەم

.

12:52 PM - 21/04/2021


”ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بەهێزترین قەوارەیە لەسەر زەوی و توانایەکی بێ سنوری هەیە لە نیشاندانی کاری خراپ وەک باش و کاری باش وەک خراپ، ئەمەش بەو دەسەڵاتەی کە یاری بە بیرو هۆشی جەماوەر دەکات” مالكوم اكس

 دەسەڵاتی چوارەم بریتیە لە گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە تایبەت و گشتی(بینراو ، بیستراو، نوسراو).
جگە لەم سێ دەسەڵاتە سەرەكیەی دەوڵەت (داوەری ، جێ بەجێ ی و تشریعی) لەگەڵ پێشكەوتن و بەجیهانی بوون دەسەڵاتێ چوارەم دەركەوت،  گرینگی  دەسەڵاتی چوارەم  هیچ كەمتر نیە لە گرینگی دەسەڵاتەكانی تر. مێژووی سەرهەڵدانی دەسەڵاتی چوارەم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەستی نوسەری سکۆتلەندی (تۆماس کارلیل)،  کەبەکاری هێناوە ئەمەش لەبەر باوەڕبوونی بە ئازادی ڕادەربڕین هەروەها ڕۆڵی گرنگی ڕاگەیاندنەکان لە چاودێری کردن و بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانی حکومەت، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بۆ جەماوەر وە گوزارشت لە بیروڕایان دەکات و چاودێری دەسەڵاتەکانی حکومەت دەکات، وە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروست کردنی ڕای گشتی.
هەروەها هێزێکی بێ وێنەی هەیە لە گۆڕینی ڕوداوەکان وە شیکاری کردنی هەروەک چۆن دەیەوێت بەتایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لەبەر ئەوەی هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ نیە هەر دەزگایەک سەر بەلایەنێکەو بۆ لایەنێک کاردەکات، دەستکاری هەواڵ و زانیاریەکان دەکرێت بە پێی بەرژەوەندی خۆیان بۆ ناشیرن کردنی لایەنی تر.
لەدوای پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو بەجیهانی بوون ڕۆڵی ڕاگەیاندن بەهێزتربوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناخۆییدا ئەمەش وای کرد ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بێت و توانایەکی بێ سنووری هەبێت لەباوەڕهێنانی جەماوەر.
بۆیە دەتوانین بڵێین دەسەڵاتی چوارەم بەرهەمی سیستەمی دیموکڕاتیەتە کە ئەرکی سەرەکیان چاودێری کردنی دەسەڵات و نوێنەرایەتی هاووڵاتی دەکات هەروەک بەکارهێنانی سیستەمی دیموکڕاتی بۆ بەرژەوەندی چەند کەسانێک، بێگومان دەزگا ڕاگەیاندنەکانیش بۆ هەمان مەبەست بەکاردێن بۆ بەرژەوەندی و چەواشەکاری دژبەیەک بەکاردێت.
بۆیە دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئەو پیرۆزیەی نەماوە وەک دەسەڵاتی چوارەم کاری خۆی ناکات بەڵکو بۆتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجی چەند لایەنێک و گروپێک.
بۆیە پێویستە گشت دەسەڵاتەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن لەسەر بنەمای هاوکاری نەک لەسەر بنەمای دەست وەردان لەکاروباری یەکتری، لەم ڕوانگەیەوە دەبێت دەسەڵاتی چوارەم ببێتە چاودێر بەسەر کاری حکومەت و هەوڵی نیشاندانی گشت خاڵە سلبی و ئیجابیەکانی حکومەت بدات تاوەکو باشترو چاکتر خزمەتگوزاریەکان پێش کەش بکرێت.
ڕاگەیاندن جگە لەوەی کاریگەری زۆری لەسەر ڕای گشتی کۆمەڵگا هەیە بەباش یان بەخراپ، چاودێری هەر سێ دەسەڵاتەکەیتریش دەکات و کەم و کوڕیەکان بۆ ڕای گشتی دەر دەخات ،
وە هەر وەها کاریگەری زۆری لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆسەی دیموکراسی هەیە ، بەتایبەت لەکاتی هەڵبژاردنەکان ، شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ، هەر لەبەر ئەوەشە  زۆربەی زانایانی زانستە سیاسیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ئەگەر ڕاگەیاندن نەبێ دیموکراسی پەكیدەکەوێت.

د.ساره كاكل

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە