کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەرجەع لای موفتی پێنجوێنی

.

09:38 AM - 21/04/2021

ستران عەبدوڵا
بە موناسبەی مەرجەع و جوێن و شەق و تێھەڵدان و نانبڕینەوە دیوانی موفتی پێنجونێی شاعیری کوردستان شیعرێکی خاسی تێدایە کە دەڵێی دیدەوانی یٔەم چەند رۆژەی بۆ کردووە. تەبعەن لە دیار و مەفتەنەکانی دونیا کە موفتی وڵات فەتوای دا یٔیتر یٔاو رادەوەستێ و نوتقی بەشیر موشیری تری ناوێ
وێنەکەش : لە مەراسیمی  پەردەلادان لەسەر پەیکەری موفتی پێنجوێنی لەبەردەم کتێبخانەی گشتی سلێمانی چرکاندومە. پەیکەرەکە ھی ھونەرمەند چێنەر نزارە
ئەوەش شیعرەکە:
گەورەیەک بۆ کەس نەبێ سێبەری
خۆم بۆ بگێڕم لە دەوری سەری؟
بە وشکی بۆچی ببمە مەیتەری
وەختێ دەرکەوێ ‌هەستم لە بەری
      هەر خۆی بە دایم ‌هەوڵی ژیان بێ
      یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک چاوی لە فەقیر نەبێ
دەربەست ژیانی جوان و پیر نەبی
کەس لە پولێکی دەستی گیر نەبێ
جەرگی بۆ میلەت وێنەی قیر نەبێ
         مێمڵ بە نان و دوژمن بە گیان بی
         یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک دایم خەمخوارت نەبێ
مەرهەمی یٔێش و یٔازارت نەبێ
ڕێگەی تەنگانە و هاوارت نەبێ
حەکیمی جەستەی بیمارت نەبێ
        یٔەگەر خاوەنی خاکی یٔێران بێ
        یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک چاکتر لە باب نەبێ بۆت
ڕزگارت نەکا، لە بەند و لە کۆت
جارێ نەپرسێ هاوار و ڕۆڕۆت
کەڵکێکی نەبێ بۆ منداڵ و خۆت
         هەوڵی هەر بۆخۆی بۆ بەرگ و نان بێ
         یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک وەک خۆی نەڕوانێتە من
خۆی پڵاو خۆر بێ و من نانی هەرزن
سەرباقی یٔەوەش تاڵان و کوشتن
ڕیشەی سەربەستیم دەربێنێ لە بن
          هەر خۆی قەڵەو کاو شان و مل پان بێ
          یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک سەرم بەردەبازی بێ
جەرگم نێچیری چەنگی بازی بێ
بە سەرما تاجی دەرگای نازی بێ
نەش بینم جارێ دڵ نەوازی بێ
       ڕەفتاری باشی یٔێش و سوتان بێ
       یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک ژینی بە خوێن مژین بێ
زیاد لە نانی خۆی بە نان بڕین بێ
هێندە بێ ڕەحم و ویژدان و دین بێ
عالەم لە جەوری دڵ پڕ لە قین بێ
        ڕۆژ بە ڕۆژ باری دەردی گران بێ
        یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک نیوێ لە رەنجی ساڵت
بستێنێ لە دەس خۆت و مناڵت
هێشتا بەزەیی نەیێ بە حاڵت
بە دار و بە شەق بشکێنێ باڵت
          چاویشی لە دەس شوان و سەپان بێ       
          یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک ساتێ لە ژێر دەستی یٔەو
یٔارامم نەبێ بێ خۆراک و خەو
پاسەوانی بم بە ڕۆژ و بە شەو
جوێن و شەقیش بێ بەراتەکەی یٔەو
       یٔەگەر شۆڕەتی وەک سلێمان بێ
        یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
گەورەیەک یٔێش و نێشێکی نەبێ
ڕوویەکی خۆش و گەشێکی نەبێ
بۆ حاڵی بچووک هۆشێکی نەبێ
دڵێکی گەرم و جۆشێکی نەبی
      گەر یٔەسکەندەری شاهی جیهان بێ
       یاخوا یٔەو گەورە بەشی نەمان بێ
موفتی پێنجوێنی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە