کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوارشەممە یاریەكانی هەفتەی31ی لالیگای ئیسپانی دەستپێدەكات

.

11:38 PM - 20/04/2021

لەگەڵ ئەو بارودۆخەی بەهۆی راگەیاندنی دامەزراندی خولی سوپەری ئەوروپی دروست بووە و سێ یانەی پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانی بەشدارن تیایدا ركابەریەكانی لالیگا لەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و یاریەكانی هەفتەی 31ی ئەو خولە ئەنجام دەدرێت بەهۆی نزیكییان لەیەكترەوە پێدەچێت ركابەری كردن لەسەر نازناوی خولەكە لەنێوان ئەتڵەتیكۆمەدرید و ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە تا جەولەكانی كۆتایی بەردەوام بێت چوارشەممە لەسەعات 8ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان و لەیەك كاتدا دوو یاری دەستپێدەكات یانەی سیڤیلیە دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیڤانتی  سیڤیلیە لەباشترین بارودۆخیدا ئەم یاریە ئەنجدام دەدات كە لە6یاری رابردویدا 5 بردنەوەی تۆماركردووە ولەیاریەكیشدا یەكسان بووە دوابردنەوەی لەبەرامبەر سۆسیداد بوو و ئێستا بە64خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە و هەرچەندی چانصی بۆ ركابەری كردن لەسەر نازناوی خولەكە كەمە بەڵام تارادەیەكی زۆر گەیشتنی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ زامن كردووە بەهۆی ئەوەی 15خاڵ لەڤیاریاڵی پێنجەم دورە پێشبینی دەكرێت بە3 خاڵەوەلە یاریگای لیڤانتی خاوەن پلەی نۆیەمی ریزبەندی بگەرێتەوە كە لەیاری چونی ئەم وەرزەش بەگۆڵێك سەركەوتنی بەسەردا تۆمار كردووە یاریەكەی تر هەردوو یانەی ئۆساسۆنای 12یەم و ڤالانسیای 14یەم لەیاریگای یەكەمیان كۆدەكاتەوە لەسەعات 9ی شەویش ئەتڵەتیك بلباوی 11یەم روبەروی ریاڵ بیتیسی شەشەم دەبێتەوە  لەسەعات 10ی شەو دوو یاری تر بەرێوەدەچن لەیەكەمیاندا ئیلچی میوانداری ڤالادۆلید دەكات و لەدووەمیاندا ڤیاریاڵ دەبێتە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس  ڤیاریاڵ لەژێر سەرپەرشتی ئونای ئیمری راهێنەری ئیسپانی ئەنجامەكانی بەدڵی هاندەرانیەتی و لەجەولەی پێشوو بە5گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە لیڤانتی بردەوە و بە49 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە  ئەمە جگە لەوەی توانی بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئەوروپی بەدەستبهێنێت  لای خۆیەوە ئالاڤێس جەولەی پێشوو لەدوای رۆژی 5ی شوباتی رابردوەوە یەكەم سەركەوتنی تۆمار كرد و بەگۆڵێك شكستی بەهویسكا هێنا و ئێستا 27خاڵی هەیە لەپلەی 16یەم   لەسەعات 11ی شەوو لەدوا یاری رۆژی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەیاریگای رامۆن دی كارانزا دەبێتە میوانی قادیش  لەیاری چونی ئەم وەرزەی نێوانیان لەیاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ قادیش بەگۆڵێك شكستی بەریاڵ مەدرید هێنا و ئەم یاریە هەلێكە لەبەردەم یانەی شاهانە تا تۆڵە لەیانەی میواندار بكاتەوە  یەكشەممەی رابردوو ریاڵ مەدرید دور لەچاوەروانی لەبەرامبەر خیتافی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەبێ گۆڵ لەگەڵیدا یەكسان بوو و بەهۆیەوە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ بۆ 3 خاڵ فراوان بوو  لەو یاریەدا زێدانی راهێنەری بەهۆكاری جیاواز لەتواناكانی ژمارەیەك ئەستێرەی گرنگ بێ بەش بوو كە لەم یاریەدا تواناكانی ناتچۆ فرناندیز و كاسیمیرۆی بۆ دەگەرێتەوە كە بەهۆی سزاوە لەیاری پێشوو بەشدارییان نەكرد  یانەی شاهانە پێویستە بردنەوە لەم یاریە تۆمار بكات تا بتوانێت پارێزگاری لەپێگەكەی بكات كە تەنها 2خاڵ لەبەرشەلۆنە دورە  رۆژی پێنجشەممەش یاریەكانی هەفتەی 31ی لالیگا درێژەیان دەبێت ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ لەیاریەكی تارادەیەك ئاساندا و لەیاریگای واندامیترۆپۆلیتانۆی تایبەتە بەخۆی روبەروی هویسكا دەبێتەوە رۆخی بلانكۆس لەیاری پێشوودا بردنەوەیەكی گەورەی لەبەرامبەر ئیبار تۆمار كرد كاتێك بە5 گۆڵی بێ وەڵام شكستی بەو یانەیە هێنا و بە70 خاڵ پێگەی خۆی لەلوتكەی ریزبەندی بەهێزكرد  و چاوەرێ دەكرێت سێ خاڵی ئەم یاریەش بەسودی خۆی یەكلایی بكاتەوە بەهۆی خراپی بارودۆخی هویسكا كە بە27 خاڵ لەپلەی 17ی ریزبەندی دەبینرێت دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی بۆ ئەم یاریە ژمارەیەك یاریزانی بۆ دەگەرێتەوە كە نەیانتوانی لەبەرامبەر ئیبار بەشداری بكەن بەنمونەی تۆماس لیماری فەرەنسی یانەی بەرشەلۆنەش بەورەی بەدەستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بۆ جاری 31مین لەمێژویدا لەیاریگای كامپ نو میوانداری خیتافی دەكات  تیپەكەی رۆناڵدۆ كویمانی راهێنەری هۆڵندی ئامانجیانە لەلالیگا بگەرێنەوە سەر رێگای سەركەوتن دوای ئەوەی یاری كلاسیكۆیان لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید دۆڕان كە پێش ئەو شكستە شەش بردنەوەی بەدوای یەكی تۆماركردبوو  بەرشەلۆنە پێش ئەم یاریە بە 65 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 2 خاڵ لەدوای ریاڵ مەدرید و 5 خاڵیش لەدوای ئەتڵەتیكۆمەدرید بەڵام یاریەكی دواخراوی هەیە  لەلایەكی ترەوە ریاڵ سۆسیداد  لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر سێڵتافیگۆ یاری دەكات لەپێنج یاری رابردووی سۆسیداد نەیتوانیوە بردنەوە تۆمار بكات و دەیەوێت لەرێگەی ئەم یاریەوە بگەرێتەوە بۆ بردنەوەكانی تا زیاتر لەریزبەندی خولەكە نەچێتە دواوە كە ئێستا بە47 خاڵ لەپلەی حەوتەمدایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە