کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران چەندین تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

.

08:52 PM - 20/04/2021

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە كە رۆژی چوارشەممە 21ی نیسانی ساڵی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبێتەوە , لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە گرنگترین ئەو تەوەرانەی كە باسیان لێوە دەكرێت بریتین لە خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی بواری ئەمنی لە هەرێمی كوردستان و هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دۆخی لێكۆڵینەوە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، هەروەها خستنەڕووی هێڵەگشتییەكانی رەشنووسی یەكەمی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی2021 لە بوارەكانی داهات و خەرجی و قەرز و پابەندییە داراییەكان و كورتهێنان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە