کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاوێژكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی سەردانی وەرزشكارێكی دێرینی كرد

.

08:17 PM - 20/04/2021

ئارام قادر خەبات نوێنەر و ڕاوێژكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی بۆ كاروبارە جەماوەریەكان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادابوون لە بارودۆخی تەندروستی  سەردانی راهێنەر و وەرزشكاری دیاری كوردستان فاتیح حەمەخانی كرد و چەپكە گوڵی رێز و وەفای سەرۆكایەتی یەكێتی پێشكەشكرد/لەو بەسەركردنەوەیەدا نوێنەر و ڕاوێژكاری هاوسەرۆكانی ئاماژەی بەوەدا ،فاتیح حەمە خان وەرزشوانێكی ناوداری یانەكانی پێشمەرگەو برایەتی و سلێمانی بووە ، بە داخەوە لە رابردوو دۆخی تەندروستی تێك دەچێت ، هەر لەو چوارچێوەیدا هاتین پشتیوانی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ دوپات بكەینەوە بە تایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە چارەسەری دۆخی تەندروسیتیەوە ، هەروەك رێز لە خزمەتی ئەو وەرزشوانە بگرین كە بەشێك لە تەمەنی پیشكەش بە بواری وەرزشی كردوە

KcwQr2ug840

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە