.
04:51 PM - 20/04/2021
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیای نابه‌رپرس و به‌شێوه‌یه‌كی نا ئه‌خلاقییانه‌ی پیشه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی و دوور له هه‌موو به‌هاو مۆراڵێكی مرۆڤانه به بیانووی ناكۆكی سیاسی هێرشی ناڕه‌وا كرایه سه‌ر كه‌سێتی ژنه سیاسییه‌ك، له‌به‌رامبه‌ردا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ناكۆكییه سیاسییه‌كان نابێت ببنه بیانو بۆ تێپه‌ڕاندنی سنووره‌كانی ئه‌خلاق.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوێتی: ناكۆكییه سیاسییه‌كان چه‌نده قوڵ و فراوان بن، بۆچوون و تێبینییه‌كانمان چه‌نده دوور و دژبه‌یه‌ك بن، نابێت ببنه بیانوو و به‌ھانه بۆ بێ ئه‌ده‌بی و تێپه‌ڕاندنی سنووره‌كانی ئه‌خلاق. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یه كه به بیانووی ناكۆكی سیاسی هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سێتیی و جه‌سته‌ی ژنه سیاسییه‌ك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە