کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح کرد

.

04:30 PM - 20/04/2021

کۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح کرد

پێش نیوەڕۆی یٔەمڕۆ سێشەممە ٢٠/٤/٢٠٢١ کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیکرد لە د. بەرهەم یٔەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی کردو باسی لە ڕۆڵی گرنگی کۆسرەت ڕەسول لە رابردوو کردو دڵخۆشی خۆشی بە باشی تەندروستی بەڕێزیان دەربڕی.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کورتەیەکی لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بۆ سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی خستەڕوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی تەبایی و یەکڕیزی کردەوە.

لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە