کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی كازمی: ئازادكردنی بەهای دراو دەبێتەهۆی داڕمانی بازاڕەكان

.

04:09 PM - 20/04/2021

راوێژكارێكی كازمی: ئازادكردنی بەهای دراو دەبێتەهۆی داڕمانی بازاڕەكان

راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت حكومەت رێگە بدات بەهای دراو لەبازاڕەكانی عیراقدا ئازاد بێت، تەئكیدیش دەكاتەوە، ئەگەر ئەو كارە بكرێت ئەوا بازاڕەكان دووچاری داڕمان دەبن.
(مەزهەر محەمەد ساڵح) لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندووە، هێنانی دراوی بیانی بۆ ناوخۆی وڵات لەلایەن بازاڕەكانەوە نیە، بەڵكو بازاڕ دەرگایەكە بۆ چوونە دەرەوەی دراو، بۆیە ئەوە حكومەتە دراو دێنێت و پێویستە خۆی كۆنتڕۆڵی بەهاكەی بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر بێت و حكومەت دەست لەو پرسە بكشێنێتەوە، ئەو كاتە خستنەڕوو دەوەستێت و خواست زیاد دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆی درامانی بازاڕەكان
ئەوەشی خستۆتەڕوو، كێشەی عیراق ئەوەیە بازاڕەكان داوای دراوی بیانی دەكەن و دەوڵەت خۆی هەڵدەستێت بەخستنەڕووی، بۆیە ئەگەر بانكی ناوەندی پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار ئەنجام نەدات، خستنەڕووی دۆلار دەوەستێت و خواست زیاد دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان، كاری دەوڵەتیش ئەوەیە لەبازاڕدا هاوسەنگی دروست بكات، لەبەرئەوە نابێت رێگە بدات بەهای دراو لەبازاڕەكانی عیراقدا ئازاد بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە