کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ ركابەری یۆڤانتۆس و میلان دەكات لەسەر ئیسكۆ

.

11:13 AM - 20/04/2021

  یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی چووە پاڵ ئەو یانانەی كە ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید دەكەن لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو   رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە: یانەی ئارسناڵ چووە ناو ركابەریەكی بەهێزەوە لەگەڵ یانەكانی یۆڤانتۆس و میلان لەپێناو ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیسكۆ ئەلاركۆنی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید ئیمزا بكات   گرێبەستی ئیسكۆ لەگەڵ یانەی شاهانە كۆتایی وەرزی داهاتوو تەواو دەبێت و تا ئەم كاتەش هیچ گفتوگۆیەك ئەنجام نەدراوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی میرینگی بیر لەفرۆشتنی بكاتەوە لەمیركاتۆی هاوین  راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئەوەیان رونكردۆتەوە : یانەی ریاڵ مەدرید لەبەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ بەفرۆشتنی ئیسكۆ رازی دەبێت  جێی باسە ئیسكۆ لەماوەی دوو وەرزی رابردوو  بەرێژەیەكی زۆر ئاستی یاریكردنی دابەزیوە  و بەهۆیەوە بەشێوەیەكی سەرەكی لەیاریەكانی ریاڵ مەدرید بەشداری ناكات دوای ئەوەی یەكێك بووز لەپایە سەرەكیەكانی پێكهاتەكەی زێنەدین زێدانی راهێنەری فەرەنسی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە