کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوفا شێوازە نوێیەكە لەخولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا جێبەجێ دەكات

.

11:12 AM - 20/04/2021

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا بریاریدا لە ساڵی 2024 وە یاریەكانی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەبەشداری 36 یانە رێكبخات   وا بریارە یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان بەتەواوی گۆڕانكاری تیا بكرێت و لەسەرەتای ساڵی 2024 وە 36 یانە بەشداری لەقۆناغی كۆمەڵەكان دەكەن لەبری 32 یانە وەك ئەوەی ئێستا هەیە   سەرجەم یانەكان بەسەر هەشت گروپدا دابەشدەكرێن كە هەرگروپێك لە4 یانە پێكدێت   بەوەش یانەكان لەقۆناغی كۆمەڵەكان 10 یاری ئەنجام دەدەن كە دەبێتە هاوشێوەی پاڵەوانێتی یەكی بچوككراوە لەقۆناغی كۆمەڵەكان   وا پێشبینی دەكرێت یەكێك لەو چوار كورسییە نوێیە بەخولی فەرەنسی بدرێت بەڵام ئەوەی بووەتە  كێشە و یەكلایی نەبۆتەوە چۆنیەتی بریاردانە لەسەر دابەشكردنی سێ كورسییەكەی تر  ئەم هەنگاوەی یوفا لەدوای راگەیاندنی دامەزراندنی خولی سوپەری ئەوروپی دێت كە بەهەموو شێوەیەك رەتیكردەوە پشتیوانی لەو خولە بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە