کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولی سوپەری ئەوروپی هەرەشە لەمانەوە كلۆپ دەكات

.

11:11 AM - 20/04/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی بەریتانی ئاشكرای كرد : یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەگەڵ یانەكەی ناكۆكە لەبەراەی پلانی پەیوەندیكردنیان  بەخولی سوپەری ئەوروپی   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی : لیڤەرپوڵ روبەروی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی یۆرگن كلۆپی راهێنەر كەوتە ناكۆكی لەگەڵ یانەكەی لەبارەی پلانی پەیوەندیكردنیان بەخولی سوپەری ئەوروپی و ئاماژەی بەوەكردووە: كلۆپ دڵخۆشە بەو بارودۆخەی ئێستای لەخولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا و بەتوندی دژی بیرۆكەی دامەزراندنی پاڵەوانێتی یەكی نوێیە   كلوپ هیوای خواست هەرگیز خولی سوپەری ئەوروپی دانەمەزرێت  بەتایبەت كە لەرێگەی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپاوە تۆپی پێ چێژی زۆر دەبەخشێت   ئاماژەی بەوەشكردووە: چامپیۆنس لیگ سەركەوتوترین پاڵەوانێتی یە و ناكرێت  هەمیشە لەدژی یەك ركابەری یاری بكەیت   لەكۆتایدا كلۆپ دەڵێت: راستە لەروی داراییەوە زۆر گرنگە بەڵام بۆ چی پاڵەوانێتی یەك رێكبخرێت لەرێگەیەوە بۆ ماوەی 10 ساڵی بەدوای یەك لیڤەرپوڵ روبەروی ریاڵ مەدرید بێتەوە  جێی باسە ئەگەر لیڤەرپوڵ بەشداری لەخولی سوپەری ئەوروپی بكات رەنگە یۆرگن كلۆپ ئەو یانەیە بەجێ بهێڵێت  لەلایەكی ترەوە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری مانچستەرسیتی دژایەتی خۆی بۆ بیرۆكەی دامەزراندنی خولی سوپەری ئەوروپی نیشاندا كە یانەكەی لەپاڵ 11 یانەی تر بەشداری دەكات   گواردیۆلا لەلێدوانێكیدا ئاشكرای كرد ناكرێت دەستبەرداری خولی ناوخۆیی بن بەڵكو دەبێت هەوڵی بەهێزكردنی بدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە