کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەكانی ئەڵمانیا ئامادەنین بەشداری لەخولی سوپەری ئەوروپی بكەن

.

11:11 AM - 20/04/2021

هەرچەندە هیچ یانەیەكی ئەڵمانی لەناو ئەو 12 یانە نییە كە دامەزرێنەری خولی سوپەری ئەوروپین یانەكانی ئەڵمانیا دژایەتی خۆیان  بۆ ئەو پاڵەوانێتی یە نوێیە نیشاندا  دژایەتی  كردنی ئەو پاڵەوانێتی یە تەنها لەئاستی یانەكانی خولی پلەیەك نەوەستاوە كە بایرن میونشن سەركردایەتی دەكات بەڵكو بۆ خولی پلەدووی ئەو وڵاتەش درێژبۆتەوە   یاریزانان و لێپرسراوانی یانەكانی ئەڵمانیا بێزاری خۆیان دەربڕی لەبیرۆكەی ئەو پاڵەوانێتی یە و هانزی فلیكی راهێنەری بایرن بەهەنگاوێكی خراپ وەسفی كرد بۆ تۆپی پێ   هەروەها هانز یواكیم ڤاتسكە بەرێوەبەری جێبەجێكار لەیانەی بوروسیا دۆرتمۆند ئاشكرای كرد یانەكەی و بایرن میونشن پشتیوانی چاكسازی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەن و لەگەڵ دامەزراندنی پاڵەوانێتی نوێ نین   بەهەمان شێوە بەرێوەبەری وەرزشی بورسیامونشنگلادباخ و سەرۆكی یانەی لایپزیگ و ژمارەیەك یاریزانی ئەو وڵاتە بیرۆكەكەیان رەتكردەوە   لای خۆیەوە یانەی گرۆتەر فیۆرس كە لەخولی پلەدووی ئەڵمانیا یاری دەكات بەگاڵتەپێكردنەوە دەڵێت: كەس پرسیاری ئەوەی لێ نەكردوین  بۆ بەشداری كردنمان   یانەی دارمشتاتی پلەدووش  و شاڵكە كە نزیكە بۆ خولی پلەدوو دابەزێت هاوشێوەی یانەكانی تر لەدژی دامەزراندنی ئەو خولە نوێیەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە