کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوفا هەرەشە لەیاریزانەكانی خولی سوپەری ئەوروپی دەكات

.

11:11 AM - 20/04/2021

 ئەلیكسەندەر چیڤرین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا تەئكیدی كردەوە: یاریزانانی بەشدار لەخولی سوپەری ئەوروپی  رێگریان لێ دەكرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان بەشداری لەیاریەكان بكەن  سەرۆكی یوفا باسی لەوەشكرد: ئەو رێگرییە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپا و جامی جیهانیش دەگرێتەوە   چیڤرین دامەزراندنی  ئەو پاڵەوانێتی یە بەهەنگاوێكی هەڵە دەزانێت كە ژمارەیەكی كەم لەیانەكان سەركردایەتی دەكەن و بەتوندی هێرشی كردە سەر ئەو پاڵەوانێتی یە و بەلێدانێك وەسفی كرد كە ئاراستەی هەوادارانی تۆپی پێ كراوە   سەرۆكی یوفا وتیشی: ریزبەندی و گەیشتن بۆ پاڵەوانێتی یە ئەوروپییەكان پێویستە لەسەر بنەمای لێهاتویی بێت و هەمووان دژی ئەو بیرۆكەیەن و رونیكردەوە : ئێستا هەڵوێستی خۆیان لەرێگەی كەسە یاساییەكان هەڵدەسەنگێنن و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە