کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی بەرامبەر لیڤەركوزن یاری ناكات

.

11:10 AM - 20/04/2021

هانزی فلیك-ی راهێنەری بایرن میونشن بەشداریكردنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەی یانەكەی لە یاریی داهاتوودا رەتكردەوە، بریارە سبەینێ لەمیانی یارییەكی هەفتەی 30دا یانەی بایرن میونشن رووبەڕووی یانەی بایەرلیڤەركوزن ببێتەوە، سەبارەت بەیارییەكە فلیك-ی راهێنەری یانە باڤارییەكە لەلێدوانێكیدا رایگەیاندووە ناتوانێت بەشداریی بە لیڤاندۆڤسكی بكات لەو یارییەو تائێستا بەشێوەیەكی باش لەپێكانەكەی چاك نەبووەتەوە، كە پێكانەكەی لەئەژنۆیدایەو لەمانگی رابردووەوە دووچاری بووە، لەمبارەیەوە فلیك وتی: هێشتا زووە بۆ بەشداریكردنی لیڤاندۆڤسكی لەیارییەكاندا، بەڵام هیوا خوازین بۆ هەفتەی داهاتوو بەتایبەت یاریی بەرامبەر یانەی ماینز ئامادە بێت، هەروەها راهێنەری ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد گۆریتسكای بۆ ئەو یارییە ئامادەیە و هەریەك لە نیكلاس سولی و مارك رۆكاو سێرجی گنابری لەگەڵ دۆگلاس كۆستاو تۆلیسۆ لەدەرەوەی پلانەكانی دەمێنێنەوەو ناتوانێت بەشداریان پێ بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە